جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان لە کۆبونەوەدایە

09/11/2019

جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى دۆخى عێراق و هەڵسەنگاندنى بەشداریکردن لە حکومەت و خۆنوێکردنەوە و خۆ رێکخستنەوەى بزوتنەوەکەوە کۆدەبێتەوە و ئەندامێکى خانەى راپەڕاندنیش دەڵێت:"جڤات لەبارەى ئەو تەوەرانەوە راسپاردە و بڕیارى دەبێت".

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان دەستیپێکرد، لەبارەى ناوەڕۆک و تەوەرەکانى کۆبونەوەکەوە عەدنان عوسمان سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى بە (سبەى) راگەیاند؛ کۆبونەوەکە تایبەتە بە چەند تەوەرێک گرنگترینیان تاوتوێکردنى دۆخى عێراق و هەرێمى کوردستان و دۆخى ناوخۆى بزوتنەوەى گۆڕانە، بەشێوەیەک گفتوگۆ دەکرێت لەبارەى بارودۆخى ئێستاى عێراق و خۆپیشاندانەکان و داخوازى خۆپیشاندەران و پێگەى هەرێم لە بودجەى گشتى عێراق، تایبەت بە دۆخى هەرێمى کوردستانیش پڕۆسەى چاکسازى و بەشداریى گۆڕان لە حکومەت و هەڵسەنگاندن بۆ بەشداریکردنەکە دەکرێت.

وتیشى:"تایبەت بە دۆخى ناوخۆى بزوتنەوەى گۆڕان و خۆرێکخستنەوە، لە کۆبونەوەکەدا هەنگاوەکانى ئۆرگانەکانى گۆڕان و ئامادەسازییەکان بۆ کۆنفڕانسى نیشتیمانى و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و هەڵبژاردنى ئەنجومەنى قەزاکان دەخرێنەڕو، لەگەڵ رێکخستنەوەى ژورەکان و دانانى رێکخەر بۆ هەندێک ژور و دروستکردنى ژورى نوێ".

ئاشکراشى کرد لە کۆبونەوەکەدا و بۆ سەرجەم تەوەرەکان، دواى گفتوگۆ راسپاردە و بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.


جڤاتى نیشتیمانى
جڤاتی نیشیتمانی دامەزراوەی سەرکردایەتی بوارەکانی کاری سیاسی، رێکخراوەیی، کارگێڕی، دارایی و میدیایی بزوتنەوەی گۆڕانە و به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ نێوان دو هەڵبژاردندا.


هەواڵی زیاتر