سوید؛ کۆبونەوەى هەڵسوڕاوانى ستۆکهۆڵم و ئۆپسالا بەڕێوەچو

09/11/2019

بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ سازدانی کۆنفرانسی نیشتمانی و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، بازنەى ستۆکهۆڵم و ئۆپسالاى بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوەوە.

ئەمڕۆ شەممە ، بە ئامادەبونی جەمال محەمەد سەرۆکی جڤاتی گشتی و ئاراس وەلی رێکخەری ژوری رەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبونەوەیەکی تایبەت بۆ هەڵسوڕاوانى بازنەى ستۆکهۆڵم و ئۆپسالاى سوید ئەنجامدرا.

لە کۆبونەوەکەدا، دۆخی هەرێمى کوردستان و عێراق و  رۆژئاوای کوردستان و تێکۆشانی کورد لەو پارچەیە باسی لێوەکرا، دواتر و لە تەوەرێكی تردا بەمەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ سازدانی کۆنفرانسی نیشتیمانی و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، گفتوگۆ و سەرنج لە نێوان هەڵسوڕاوان ئاڵوگۆڕکرا.

ئەم کۆبونەوەیە لە کاتێکدایە، لە دوای هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەراندن، بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی ئۆرگانەکانی کۆبونەوەی جەماوەری ئەنجام دەدات و ئامادەکاری دەکات بۆ بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، لەو چوارچێوەیەشدا هەفتەى رابردو کۆبونەوەى هەڵسوڕاوانى ئەنجومەنى بزوتنەوەى گۆڕانى بەریتانیا لە لەندەن بەڕێوەچو.


هەواڵی زیاتر