كۆبونەوەی هەڵسوڕاوانی یۆتۆبۆری و رۆژئاوای سوید بەڕێوەچو

11/11/2019

لەچوارچێوەی رێكخستنەوەی كاروباری ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ رەوەندی كوردی، كۆبونەوەیەك لەگەڵ هەڵسوڕاوانی سوید لە سنوری بازنەی یۆتۆبۆری و رۆژئاوا ئەنجامدرا.

كۆبونەوەكە بە ئامادەبونی ژمارەیەكی زۆر لە گۆڕانخوازان و هەریەك لە جەمال محەمەد سەرۆكی جڤاتی گشتی و ئاراس وەلی رێكخەری ژوری رەوەندی كوردی بەڕێوەچو كە تیایدا باس لە بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و دۆخی رۆژئاوا و عێراق و ناوچەكە بەگشتی كرا.

لە تەوەرێكی تردا ئامادەكارییەكان بۆ خۆڕێكخستنەوەی تەواوی ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕان قسە و باسیان لێوە كرا و دواتر هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان و بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا و لەو چوارچێوەیەشدا ئامادەبوان چەندین سەرنج و تێبینییان خستەڕو.

 


هەواڵی زیاتر