وێنە؛ جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان لە کۆبونەوەدایە
16/11/2019
کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ گفتوگۆکردن و تاوتوێکردنى دۆخى رێکخراوەیى و درێژەدان بە هەنگاوەکانى خۆڕێکخستنەوە و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و ئامادەکارى بۆ کۆنفڕانسى نیشتیمانى دەستیپێکرد.
پێشتر ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند کۆبونەوەکەى ئەمڕۆ شەممە (16/11/2019) جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوەى تەواوکارى ئەنجام دەدات و "تەوەرى سەرەکى کۆبونەوەکە گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەى دۆخى رێکخراوەیى و درێژەدان بە هەنگاوەکانى خۆڕێکخستنەوەى گۆڕان بەتایبەت پرسى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و ئامادەکارى بۆ کۆنفڕانسى نیشتیمانى".
شەممەى رابردو جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبوەوە و گفتوگۆى لەبارەى چەند تەوەرێکەوە کرد و دواتر بڕیارى لەبارەوە درا، ئەوانیش هەڵبژاردنى سێ رێخکەرى ژورەکانى (رۆژنامەوانى، حکومەت و ناوچە دابڕێنراوەکان) و دروستکردنى ژورى توانستى مرۆیى و هەنگاوەکانى خۆڕێکخستنەوە و خۆ نوێکردنەوە و کۆبونەوەکە بە کراوەیى هێڵدرایەوە و ئەمڕۆش کۆبونەوەى تەواوکاریى کۆبونەکەى پێشو بەڕێوەدەچێت.