فراکسیۆنى گۆڕان: هیچ بڕیارێک نییە بۆ پاشەکەوتکردنى موچەى فەرمانبەران

19/11/2019

فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت؛ بەدواداچونیان بۆ چارەنوسى سێ موچەى ئەمساڵى فەرمانبەران و مامۆستایان و خانەنشینان کردوە و " به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ ئێستادا هیچ بڕیارێک نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ موچه‌یه‌ک پاشه‌که‌وتبکرێت ".

لەو راگەیەندراوەى فراکسیۆنى گۆڕاندا ئاماژە بەوەشکراوە؛ وه‌زیری دارایی، به‌ فراکسیۆنی گۆڕانی راگه‌یاندوه کە هیچ بڕیارێک نه‌دراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بڕه‌ موچه‌یه‌ک پاشه‌که‌وتبکرێت.

دەقى راگەیەندراوەکە:
فه‌رمانبه‌ران و مۆمستایان، خانه‌نشینان

له‌باره‌ی پاشه‌که‌وتکردنی موچه‌ی سێ مانگ، وه‌ک فراکسیۆنی گۆڕان به‌دوداچونمان کردوه‌ هه‌م له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و هه‌م له‌ دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ ئێستادا هیچ بڕیارێک نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ موچه‌یه‌ک پاشه‌که‌وتبکرێت. ئاماده‌کاری پێویست بۆ موچه‌ی مانگی ئاینده‌ش کراوه‌. ئه‌گه‌ر به‌ڕێزێکیش ئه‌م بۆچونه‌ی هه‌بو بێت له‌ حکومه‌تدا نه‌بوه‌ به‌ بڕیار. 
وه‌زیری دارایی، به‌ فراکسیۆنی گۆڕانی راگه‌یاندوه: هیچ بڕیارێکی نیه‌ و نه‌داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بڕه‌ موچه‌یه‌ک پاشه‌که‌وت بکرێت.

له‌ ئێستادا و هه‌مو مانگێک موچه‌یه‌ک ده‌درێت، له‌ هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی کۆده‌نگیه‌ک دروستبکه‌ین نه‌ک موچه‌ دواکه‌وتوه‌کان، به‌سیستمێک له‌ قۆناغی یه‌که‌مدا موچه‌ی پاشه‌که‌وتکراوه‌کانیش بکرێته‌ ژماره‌ حسابێک و قه‌رزی پێبدرێته‌وه‌.
له‌ قۆناغی دوه‌مدا به‌ شێوه‌ی رێژه‌ی قه‌رزی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێته‌وه‌. 
له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردوداو له‌ ده‌ره‌وه‌ی راگه‌یاندن به‌رده‌وام کارمانکرد بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مانگانه‌ بدرێت. 
له‌ چوارمانگی رابردودا کاری جدیمان کرد بۆ..
- پرۆژه‌ یاسای چاکسازی که‌ له‌ ئه‌گه‌ری له‌بارچوندابو، کاری جدی و دڵسۆزانه‌ی تێدا نه‌کرایه‌، هه‌رچه‌نده‌ دره‌نگه‌، به‌ڵام گه‌شتوه‌ته‌ قۆناغی کۆتایی له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
-له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و قۆرخکاری خاڵه‌ سنورییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌ی جدیمان کردوه‌و بڕیاره‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێداچونه‌وه‌ی جدی بۆ بکه‌ن و ئێمه‌ش چاودێر ده‌بین. 
-گرفتی گه‌وره‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج و به‌خشین له‌ باجه‌، ده‌یان ملیۆن دۆلار زیانی له‌ داهاتداوه‌، ته‌نانه‌ت هیچ کام له‌ کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نه‌وتیش باجیان نه‌داوه‌.
-گرفتی گه‌وره‌ تا ئه‌م ساته‌ دۆسیه‌ی نه‌وته‌و ئه‌وه‌ی له‌ رابردودا رویداوه‌ وه‌ک خۆی به‌رده‌وامه‌.

به‌دڵنیایه‌وه‌ بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، راسپاردنی فراکسیۆنى گۆڕانه‌ به‌ چاودێریکردنی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت به‌ بێ چاوپۆشی له‌ هیچ که‌سێک، هه‌ر که‌سێکیش به‌ڵگه‌ی تێوه‌گلانی هه‌ر به‌رپرسێکی گۆڕانی لابێت له‌ گه‌نده‌ڵی یان خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات پێمانبگه‌یه‌نێت خۆمان کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین.  
تێبینی: ئه‌مه‌ وڵامی هیچ په‌رله‌مانتارێکی به‌ڕێزو هیچ که‌سێک نیه‌ و ته‌نیا به‌دوادچونێکی په‌رله‌مانتاریه‌.


هەواڵی زیاتر