گۆڕان چی گۆڕی؟
02/12/2019
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان سوپاسی
مەلا بەختیار دەکات بۆ داننان بەراستی گەندەڵی لە پاسەوانی بەرپرساندا.
عەلی حەمە ساڵح لە پەیجی خۆی نوسیویەتی "له سه‌ره‌تای گۆڕانه‌وه باسی دزینی پاره‌ی پاسه‌وان،
خانەنشینکردنی نایاسایی به وه‌زیرو بریکاری وه‌زیرو لیواو... هتد، مان ده‌کرد، به‌یانیان
ده‌رده‌کرد،ده‌یان گوت: درۆیه!.
ئاماژەی
بەوەشکردوە دەمانوت ٦٣ هه‌زار پاسه‌وان هه‌یه‌و هه‌موی به نایاسایی دانراوه، ده‌یان
گوت: درۆیه!.
سەرۆکی
فراکسیۆنی گۆڕان دەشڵێت ئەوەی ئێمە جاران دەمانگوت ئێستا هەموان دەیڵێن.
ئاشکراشی
کردوە بڕگەیەکی یاسای چاکسازی تایبەتە بە پاسەوانی بەرپرسان و لیژنەکە پرۆژەکەی
تەواوکردوە و لەبەردەست سەرۆکی حکومەتدایە.
عەلی
حەمەساڵح باسی ئەوەشیکردوە ئه‌وه‌ی
جاران ئێمه له باره‌ی خانه‌نشینی نایاسایی و دزینی پاره‌ی پاسه‌وان ده‌مانگوت،
هه‌موان ئه‌مڕۆ ده‌یڵێن، هه‌ر خۆشیان ده‌ڵێن: به‌یاسا ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت،
ئێمه ئه‌مه به موڵکی هه‌موان ده‌زانین، به‌ڵام دڵخۆشین ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌سه‌ری
وه‌ڵام ده‌دراینه‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌ڵێن: ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت.
لەکۆتایدا
دەڵێت بەڵێ دیارە گۆڕان چی گۆڕی.
ئەوە
لەکاتێکدایە ئەمڕۆ مەلا بەختیار لە وتارێکدا رایگەیاند بەرپرس هەیە موچەی یەک
مانگی پاسەوانەکانی سێ ملیۆن دۆلارە و نیوەی زیاتری دەدزێت.