نەخۆشخانەی حەسەکە سوپاسی فراکسیۆنی گۆڕان دەکات

12/12/2019

نەخۆشخانەیەکی حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان لەبەرامبەر هاوکارییەکانیاندا، سوپاسی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەکات.
 
نەخۆشخانەی گەل لە شاری حەسەکە سوپاسنامەیەکی بۆ فراکسیۆنی گۆڕان ناردووە، بەرامبەر هاوکارییە تەندروستییەکانی فراکسیۆنەکە بۆ نەخۆشخانەکەیان.

نەخۆشخانەکە لە سوپاسنامەکەدا بە ناوی ئەنجومەنی تەندروستی لە رۆژئاوای کوردستان سوپاسی هاوکارییەکان دەکات کە بریتی بوون لە دەرمان و پێداویستی پزیشکیی.

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ١٦ی ئەم مانگەدا بڕیاریدا بە دەم بانگەوازەکەی نەخۆشخانەی گەل لە حەسەکەوە بچێت و ١٢ جۆر دەرمان و ١٢ جۆر پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکە رەوانەکرد.


هەواڵی زیاتر