شەماڵ عەبدولوەفا: نابێت خەڵك لە دەنگدان بێ ئومێد بێت چونكە شەڕی گۆڕانكاریی بەردەوامە
20/09/2018
شەماڵ عەبدولوەفا
هەڵسوڕاوی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ ستراتیژی یەكێتی و پارتی ئەوەیە خەڵك لە دەنگدان
سارد بكەنەوە بەڵام نابێت خەڵك بێ ئومێد بێت
چونكە شەڕی مەدەنی و گۆڕانكاری بەردەوامە.
شەماڵ عەبدولوەفا
لە دیدارێکی کەناڵی (کەی ئێن ئێن) دوپاتیکردەوە، پەرلەمان شوێنی بەرگریكردنە لە خەڵك
و ئیرادەی گۆڕانكاریی و چاكسازیی و هەق.
وتیشی: لەو كاتەوەی نەوشیروان مستەفا بزوتنەوەی
گۆڕانی دروستكردو نەخێری بە روی یەكێتی و پارتیدا بەرزكردەوە، نەخێر لە كۆمەڵگەی ئێمە
چەكەرەی كردوەو سەوز بوەو ئەو دو حیزبە دەیانەوێت ئەو نەخێرەی دروستبوە كۆتایی بێنن.
شەماڵ عەبدولوەفا
دەڵێت: لە گفتوگۆیەكدا بە راشكاوی بە نەوشیروان مستەفای راگەیاندوە ئەو خەباتەی ئەو
دەستپێكردوە خۆی بەرهەمی گۆڕانكارییەكەی بە تەواوی نایبینێت و ئەوە نەوەكانی ئێمەیە
بەرهەمی خەباتی بزوتنەوەی گۆڕان و نەوشیروان مستەفا لە ساڵانی داهاتودا دەچنەوە.