شه‌وقی‌ مسته‌فا: كار ده‌كه‌م بۆ به‌سزاگه‌یاندنی‌ خیانه‌تكاران

23/09/2018

اندیدی‌ ژماره‌ (73) له‌سه‌ر لیستی‌ ژماره‌ (148)ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ
هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: كار ده‌كات بۆ
گێڕانه‌وه‌ی‌ مافی‌ هاوڵاتیان و سه‌روه‌ركردنی‌ یاسا و به‌سزاگه‌یاندنی‌
خیانه‌تكاران.

شه‌وقی‌ مسته‌فا حه‌سه‌ن ناسراو به‌ شه‌وقی‌ سورچی‌ كاندیدی‌ ژماره‌ (73)
له‌ په‌یامه‌كه‌یدا داوا له‌ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ده‌كات متانه‌ی‌ پێ
ببه‌خشن و ده‌شڵێت: به‌ڵێن بێت كار بكه‌ین بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ مافه‌كانتان و
كاربكه‌ین بۆ سه‌روه‌ركردنی‌ یاسا و به‌سزاگه‌یاندنی‌ خیانه‌تكاران و
گه‌نده‌ڵكاران.

شه‌وقی‌ مسته‌فا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وه‌ك چۆن له‌ رابردودا له‌به‌ره‌ی‌
خه‌ڵكی‌ هه‌ژار و به‌شمه‌ینه‌تدا بون، به‌ڵێن بێت له‌ داهاتوشدا
داكۆكیكاری‌ سه‌رسه‌ختی‌ مافه‌كانیان بن.

 

 

 


هەواڵی زیاتر