سبەینێ جڤاتی گشتی گۆڕان کۆدەبێتەوە و تاوتوێ چەند پرسێک دەکات

15/01/2020

سبەینێ پێنج شەممە جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و تاوتوێ چەند پرسێکی ناوخۆی بزوتنەوەکە و هەرێمی کوردستان دەکات.
جەمال حاجی محەمەد سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند، کۆبونەوەکە کاتژمێر 11:00دەستپێدەکات و تەوەری یەکەمی کۆبونەوەکە تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای هەرێم و عێراق و ناوچەکەیە، کە ئێستا بە دۆخێکی ناهەمواردا تێپەڕدەبێت.
وتیشی، تەوەری دووەم باسکردنە لە کاروباری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان و پڕکردنەوەی شوێنی ئەو ئەندامانەی جڤاتی گشتی کە کۆچی دوایییان کردوە یان وازیان هێناوە.
سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکراشیکرد، رۆژی شەممەى داهاتوو جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و  رێکخەری ئەو ژوورانە دەستنیشان دەکات کە تا ئێستا رێکخەرییان نیە.
ئەمە دووەمین کۆبونەوەی جڤاتی گشتییە لە دوای هەڵبژاردنەوەی خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان.


هەواڵی زیاتر