وێنە؛ کۆبونەوەی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان دەستیپێکرد

16/01/2020

پێشنیوەڕۆی‌ ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆبونەوەی‌ جڤاتی گشتی بزوتنەوەی‌ گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان و تەواوکردنی پێکهاتەی جڤاتەکە دەستیپێکرد.
پێشتر، جەمال حاجی محەمەد، سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند: ئەمە دوەم کۆبونەوەی‌ جڤاتی گشتی بزوتنەوەی‌ گۆڕانە دوای هەڵبژاردنەوەی خانەی راپەڕاندن و تەوەرەکانی کۆبونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سیاسی ناوچەکە و کوردستان و عێراق کە ئێستا بە دۆخێکی ئاڵۆزو دژواردا تێدەپەرێت.
وتیشی‌: "لە کۆبونەوەی سبەینێ گفتوگۆ لەسەر کاروبارەکانی ناوخۆ و رێکخستنەوەی جڤاتی گشتی و پڕکردنەوەی شوێنی ئەو ئەندامانەی جڤات دەکرێت کە بەهەر هۆیەک چۆڵ بوبێت، هاوکات گفتوگۆ لەسەر پڕکردنەوەی ئەو ژورانەش دەکرێت کە تائێستا رێکخەری نوێیان بۆ دانەنراوە".


هەواڵی زیاتر