جڤاتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە

16/01/2020

رۆژی شەمە 18-1-2020، جڤاتی نیشتمانی بۆ تاوتوێکردنی دواین پرسە سیاسیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و دۆخی رێکخراوەیی گۆڕان کۆدەبێتەوە.
دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی، رایگەیاند: ئەجێندای کۆبونەوەکە، چەند تەوەرێک لە خۆی دەگرێت. پەیوەست بە دواین گۆڕانکاریە سیاسیەکانی عێراق هەڵوەستە دەکرێت، پێشهات و ئەگەرەکان تاوتوێ دەکرێن. هاوکاتیش هەڵسەنگاندن بۆ بەشداری گۆڕان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و کارەکانی شەش مانگی رابردو و، پرۆسەی چاکسازی دەکرێت.
لەبارەی دۆخی رێکخراوەیی، رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی، ئاشکرای کرد، لە کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانیدا راپۆرت و راسپاردە و ئامادەکارییەکانی لیژنەکان بۆ بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی تاوتوێ دەکرێت و بڕیاری لەبارەوە دەدرێت، هەروەک متمانە بە چەند رێکخەری ژورێک و چەند ئەندامێکی جڤاتی گشتی دەدرێت دوای ئەوەی رێکارەکان لە خانەی راپەڕاندن تەواو کراون.


هەواڵی زیاتر