رەوەز هەڵکەوت: بەدەنگى ئێوە و بۆ خزمەتى ئێوە دەچین

23/09/2018

کاندیدى ژمارە (75) لیستى ژمارە (148)ى گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەوەى دەیەوێت بە دەنگى هاوڵاتیانى کوردستان و لەپێناو خزمەتکردنى خاک و هاونیشتیمانیاندا بچێتە پەرلەمان و ئەوەى لە توانایدا بێت بێ کەموکوڕى ئەنجامى بدات.

رەوەز هەڵکەوت کاندیدى ژمارە (75) لیستى ژمارە (148)ى گۆڕان لە پەیامى خۆیدا بۆ دەنگدەرانى کوردستان، دەڵێت: "کاسبکاران، گەنجان، خوێندکاران، دایکان، خوشکان، پێشمەرگە و برایانى هێزە ئەمنیەکان کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان و ئەنفالکراوان دەمەوێت بەدەنگى ئێوە و بۆ ئێوە، لەپێناو خزمەتکردنى ئێوە و وڵاتەکەم بچمە پەرلەمانى کوردستان".

بەڵێن دەدات؛ پشت بەخوا و ئیرادە و دەنگى گۆڕانخوازان ئەوەى لەتوانایدا بێت بۆ خزمەتى خاک و هاونیشتیمانیانى قسورى لێ ناکات.

هەروەک داوا لە هاوڵاتیان دەکات؛ بچنە سەر سندوقەکانى دەنگدان و دەنگ بدەن بە لیستى (148)ى گۆڕان و لەناویاندا رەوەز هەڵکەوت کاندیدى ژمارە (75)ى بزوتنەوەکە.

.



هەواڵی زیاتر