گۆڕان: پشتگیرى هه‌ر هه‌وڵێكین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خانه‌نشینى پله باڵا
18/01/2020
كۆبونه‌وه‌ى جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆتایى هات و
كۆبونه‌وه‌كه له باره‌ى هه‌ندێك بڕیار و ڕاسپارده‌ى تایبه‌ت به‌كارى
ڕێكخراوه‌یى، به‌كراوه‌یى بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌ڵگیرا .
ئه‌مڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له مه‌كۆى سه‌ره‌كى له
سلێمانى كۆبونه‌وه و تاوتوێى دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هه‌رێمى
كوردستان و عێراقییان كرد.
هاوكات، هەڵسەنگاندن بۆ بەشداری گۆڕان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و
پرۆسەی چاکسازی و کارەکانی شەش مانگی رابردووی حکومەت گفتوگۆیان له
باره‌وه‌كرا.
د. ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى
كۆتایى هاتنى كۆبونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند،
پشتگیرى له بڕیارى فراكسیۆنى گۆڕان ده‌كه‌ین بۆ هه‌وڵه‌كانیان له بوارى
ئه‌نجمدانى چاكسازى.
وتیشى، ئێمه‌وه‌ك بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شداریمان له حكومه‌ت
به‌شداریكردنه له چاكسازى، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فراكسیۆنه‌كه‌مان
سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى ڕاپۆرته له‌و ڕوه‌وه و پێمان باشه هه‌لى كار و
خزمه‌تگوزارییه‌كان باشتر بكرێت.
سه‌باره‌ت به یاساى چاكسازى ده‌رباز محه‌مه‌د ڕایگه‌یاند، سوپاسى ئەو
فراکسیۆنانە دەکەین کە توانیان یاساکە دەربچوێنین، چونكه یاساکە چاکسازیە
لە خەرجى نەک لە داهات و لە ماوەى رابردودا کۆمەڵێک کارى نایاسایى کراوەو
ئەم یاسایە چاکى دەکاتەوە لە رابردودا سندوقى خانەنشینى نەبوەو ئێستا سندوقێک هەیە بۆ خانەنشینى.
وتیشى، ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پێمان خۆش بو خانەنشینى پلە باڵاکان
لە ئاستێکى نزمتردا بوایە و پشتگیرى هەر هەوڵێکین بۆ کەمکردنەوەى خانەنشینى
پلە باڵا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بەشداریکردنمان لە حکومەت بەشداریکردنە لەپێناوى
چاکسازى و له ئێستاشدا فراکسیۆنى گۆڕان سەرقاڵى چاکسازیکردنە لە داهاتدا و
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین چاکسازیەک بکرێت هەلى کار‌و خزمەتگوزاریەکان زیاتر
بکات.