بەڵێن ئیسماعیل، حکومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕیوە نەوت رادەستی کۆمپانیای‌ سۆمۆ بکات

23/01/2020


پەرلەمانتارێکی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ حکومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕیوە نەوت رادەستی کۆمپانیای‌ سۆمۆ بکات و دەشڵێت: رێککەوتنی هاوسەنگ لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و عێراق کراوە.
رۆژی پێنجشەممە، (2020/1/23) شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ بودجه‌ی ساڵی (2020) و دۆسیەی نه‌وت بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان خسته‌ڕو.
بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان راگەیاند؛ بەرنامەی‌ یەکەمی دانیشتنی‌ پەرلەمان بریتی بو له‌ ئاماده‌بونی شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕوی ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ.
وتیشی: شاندی حکومەتی هەرێم لەبەغدا ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە رۆژانە بڕی‌ (250) هەزار بەرمیل نەوت رادەستی کۆمپانیای‌ سۆمۆ بکرێت، لەبەرامبەریدا شایستە داراییەکانی حکومەت و خەڵکی کوردستان و موچەی‌ فەرمانبەران پارێزراو بێت.
دەربارەی‌ هەڵوێستی پارلەمانیش، ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان وتی: رێککەوتنی نێوان هەرێم و عێراق رێککەوتنێکی هاوسەنگە و لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و عێراقیشە، سیاسەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان پاڵپشتی کردنە لەو تێگەشتنە سەرەتاییەی‌ لەنێوانیاندا هاتۆتە ئاراوە و وەک بنەما پەسەند کراوە


هەواڵی زیاتر