"زیادڕۆیی‌" سەرۆک شارەوانییەک دەدرێتە داواکاری‌ گشتی‌

26/01/2020

دو پەرلەمانتار و دو ئەندامی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگا زیادەڕۆیی‌ و کاری‌ نایاسیای‌ سەرۆکی‌ شارەوانییەک دەدەنە داواکاری‌ گشتی‌ بۆئەوەی‌ رێکاری‌ یاسایی‌ بگرنەبەر و دادپەروەری‌ بچەسپێنن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هەریەکە لە رزگار حەمە نەگڕەیی‌ و شیرین ئەمین پەرلەمانتارانی‌ فراکسیۆنی‌ گۆڕان و محەمەد شێخ وەهاب و کەریم عەلی‌ ئەندامانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە فراکسیۆنی‌ گۆڕان بە نوسراوێک فەرمانگەی‌ داواکاری گشتیان ئاگادار کردوەتەوە لەوەی کە هەریەکە لە سەرۆکی‌ شارەوانی‌ کەلار و بەڕێوەبەری‌ پوش و پاوانی گەرمیان بە نهێنی‌ و نایاسایی‌ زەوی‌ کشتوکاڵییان کڕیوە و باخ و شوێنی‌ حەوانەوە و مەلەوانگەیان تێدا دروست کردوە.

لەو نوسراوەدا ئاماژە بەوەکراوە؛ دروستکردنی‌ باخ و مەلەوانگە و شوێنی‌ حەوانە لەسەر ئەو زەوییانە لەکاتێکدایە کە شارەوانی‌ رێگەی‌ نەداوە هاوڵاتی‌ ئاسایی‌ لەو ناوچەیە کابینە دابنێت یان دیوار بۆ تانکی‌ ئاو دوست بکات.

بەپێی‌ نوسراوەکە؛ ئەو کارەی‌ دو بەرپرسەکە بەدەرە لە رێنمایی‌ ژمارە چواری‌ ساڵی‌ (2015) و داواش دەکەن داواکاری‌ گشتی‌ رێکاری‌ یاسایی‌ بگرێتەبەر بەرامبەر هەر باخێک کە بە نایاسایی‌ لە سنورەکە دروستکرابن.


هەواڵی زیاتر