هیوا عەبدولغەفور: چەسپاندنی لامەرکەزی ئیداریی لە پێشینەی کارەکانم دەبێت

23/09/2018

کاندیدی ژمارە (74)
لەسەر لیستی گۆڕان ژمارە (148) رایدەگەیەنێت، تەواوکردنی پڕۆژەی دەستوری هەرێم و
چەسپاندنی سیستمی لامەرکەزی لە پێشینەی کارەکانی دەبێت.

پارێزەر و
مافپەروەر هیوا عەبدول غەفور، کاندیدی ژمارە (74) لەسەر لیستی گۆڕان ژمارە (148)
رایدەگەیەنێت: ئەگەر متمانەی دەنگدەران بەدەستبهێنم کاردەکەم لەسەر پڕۆژەی دەستوری
هەرێمی کوردستان و تەواوکردنی.

وتیشی :" دانانی
سیستمی لامەرکەزی ئیداریی بۆ هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، لە پێشینەی
کارەکانمان دەبێت".

کاندیدی ژمارە (74)
لەسەر لیستی گۆڕان رایگەیاند: متمانەتان بە من ئەرک و بەرپرسیارێتیم بەرامبەر بە
خوا و خاک و خەڵک زیاتر دەبێت، داواکارم بە گوڕو تینەوە بچنە سەر سندوقەکانی
دەنگدان بۆ بەرقەرار بونی یاسا و خوشەگوزەرانی و ئارامی.

داوا لە دەنگدەران
دەکات،دەنگ بدەن پارێزەر و مافپەروەر هیوا عەبدول غەفور کاندیدی ژمارە (74) لەسەر
لیستی گۆڕان ژمارە (148) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

.

 


هەواڵی زیاتر