عەلی حەمەساڵح: شەقامی (100) مەتری چاوەڕێی دوا بڕیاری حکومەتە
05/02/2020
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت؛ دەستکردن بە دروستکردنی شەقامی (100) مەتری سلێمانی لەسەر دوا بڕیاری حکومەت وەستاوە و دەشڵێت: بەپێی پلانەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، سەرجەم رێگا سەرەکیەکانی دەرەوە دەکرێن بە دو ساید.
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند؛ لە رێگای دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەوە بەدواداچونیان کردوە بۆ پڕۆژەکانی شەقام لە پارێزگای سلێمانی و دەڵێت: پڕۆژەی شەقامی (100) مەتری لە کۆمپانیا تورکیەکە وەرگیراوەتەوە و بڕیارە کۆمپانیایەکی ناوخۆیی سلێمانی جێبەجێیبکات، ئێستا چاوەڕێی دوا بڕیاری سەرۆکایەتی حکومەتە بۆ دەستبەکاربون.
وتیشی: گرفتی رێگاوبانی پارێزگای سلێمانی تەنیا شەقامی (100) مەتری نیە، بەڵکو سەرجەم رێگای قەزا و ناحیەکان گرفتی ھەیە.
رونیشیکردەوە، جگە لە شەقامی (100) مەتری، بەپێی ئەو پلانەی وەزارەتی ئاوەدانکردنە دایناوە، سەرجەم رێگا سەرەکیەکانی دەرەوە دەکرێن بە دو ساید و کارکردن تێیدا دەستی پێکردوە