مەڵبەندی گەرمیانی کۆمەڵی ئیسلامی پێرۆزبایی لە باژێروانی نوێ کەلار ده‌كات

02/02/2020

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2-2-2020، وەفدێکی باڵایی مەڵبەندی گەرمیانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، پێکهاتبوون لە بەرێزان کارگێرانی مەڵبەند و (حەسەن محەمەد ساڵح)   بەرپرسی مەڵبەند، بەمەبەستی پێرۆزبایی لە باژێروانی نوێ کەلار بەرێز ( فەیسەڵ حاجی حەسەن ) و دەستەی نوێ مەکۆی کەلار سەردانی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆرانیان کرد.
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا جەختکردنەوەی هەردوولا لەسەر کاری پێکەوەیی و هاوبەشی لایەنە سیاسیەکان بوو بەتایبەتی کارو پرۆژە هاوبەشەکانی نێوان ( گۆڕان و کۆمەڵ ) .
پاشان تاوتوێ و باسی گرنگی پێکهێنانێ کۆمیتەیەکی هاوبەشی لایەنەکان کرا لەسنوری کەلار، بەئامانجی زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانی گەرمیان بەگشتی و شاری کەلار بە تایبەتی.


هەواڵی زیاتر