پەیامی گۆڕانخوازانی کەرکوک بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان

24/09/2018

ئەمرۆ بۆ پشتیوانی لیستی ژماره‌ (١٤٨)ی‌ بزوتنەوەی گۆڕان و کاندیدەکانی،
گروپێک لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە شاری کەرکوک پێکەوە لە گەڵ بازنەی تەقتەق و
هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە سنوری گوندی قەرەناو، سەردانی  (تەقتەق و ئاشتی و
گوندەکانی ساتوقەڵا، سیکانی، سارتک)یان کرد.

لەو سەردانەدا وێڕای پشتیوانی بۆ لستی ژماره‌  (١٤٨) و کاندیدەکانی،
پەیامێكیان خسته‌ڕو بۆ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم، کە تیایدا هاتوه‌: ئەگەر
حکومەتی بەعس و ئەوانی تر لە بەغدا راستەخۆ سیاسەتی تەعریب و تەرحیل و
تەبعیسیان جێبەجێکردبێ، ئەوا لە دوای (٢٠٠٣)وە، بەدیاریکراویش دوای (١٦)
ئوکتۆبەری‌ (٢٠١٧) سەرانی پارتی و یەکێتی بونە هۆکاری سەرەکی دوبارە
تەعریکردنەوەی کەرکوک و ئەو ناوچانە.

هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا گۆڕانخوازانی‌ كه‌ركوك ده‌ڵێن: ئیمە پێمان وایە
مانەوەی سەرانی ئەو دو حیزبە لە دەسەڵات نەک هەر کێشەی کەرکوک چارەسەر
ناکەن، بەڵکو چارەنوسی هەرێمی کوردستانیش بە دەردی کەرکوک دەبەن، بۆیە
داواتان لێدەکەین لە (٣٠ /٩) بەشداری دەنگدان بکەن و دادگایی پارتی و
یەکێتی بکەن تا چوار ساڵی ئایندە بە خۆیاندا بچنەوە و دوربکەونەوە لە
سیاسەتی سەرکێشی و قومارکردن بە خاک و چارەنوسی ئێوەوە. باشترین جێگرەوەی
ئەمانیش بزوتنەوەی گۆڕان و خوێندکارەکانی قوتابخانەی نەوشیروان مستەفایە.


هەواڵی زیاتر