دکتۆر رەسوڵ: کاردەکەم بۆ گەڕاندنەوەی موچە زەوتکراوەکان

24/09/2018

رەسوڵ محەمەد تەها ناسراو بە دکتۆر رەسوڵ کاندیدی ژمارە (79) لەسەر لیستی
بزوتنەوەی گۆڕان ژمارە (148) بۆ هەڵبژارنی پەرلەمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت: ئەگەر
متمانەی دەنگدەران بەدەستبهێنم کاردەکەم بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم موچە زەوتکراوەکانی
موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

کاندیدی ژمارە (79) وتی: وەک کەسێکی پسپۆڕ لە بواری ڤێتێرنەری کاردەکەم بۆ
دروستکردنی دەستەیەکی سەربەخۆی ڤێتێرنەری و دابینکردنی ماف و تەواوی پێداویستی
ئاژەڵداران لە کوردستان.

داوا لە دەنگدەرانیش دەکات کە متمانەی خۆیان ببەخشن بە رەسوڵ محەمەد تەها،
کاندیدی ژمارە (79) لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان ژمارە (148) بۆ هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان.

 

.

 


هەواڵی زیاتر