ئاماده‌كاری بۆ كۆنفڕانسی نیشتیمانی ده‌كرێت
08/02/2020
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ كۆنفڕانسی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌مڕۆ شەمە ٨/٢/٢٠٢٠ له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن له‌گه‌ڵ باژێڕوانه‌كان و ئه‌ندامانی ته‌واوكاری شاره‌كان كۆبونه‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه هەڵوەستەی کرد لەسەر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی کاری رێکخراوەیی گۆڕان، له‌وانه: ئاماده‌كاری بۆ كۆنفڕانسی نیشتیمانی، ڕێكخستنه‌وه‌ی بازنه و ڕایه‌ڵه‌كان و سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان، ئاماده‌كاری بۆ كۆنفڕانسی قه‌زاكان و ده‌ستبه‌كاربونی لیژنه‌كانی ئاماده‌كاری كۆنفڕانسی نیشتیمانی.