دەستەی نوێی مەکۆی کەلار یەکەمین کۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی قەزادا ئهنجامدا
08/02/2020
لەسەرئێوارەی رۆژی پێنجشهممه 6-2-2020، مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان یەکەمین کۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی قەزای کەلاری بزوتنەوەی گۆڕاندا ئهنجامدا.
له کۆبونەوەكهدا سەرەتا باژێروان بەکورتی باسی له هەلومەرجی ئێستایی ناوچەکە و عێراق و کوردستان کرد، دواتر تیشكی خسته سهر بەشداری گۆڕان لەحکومەت و هەڵسەنگاندنی كارهكانیان، ههروهها پوختەی دوو کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی بۆ ئامادهبوان رونکردهوه.
پاشان لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی قەزاوە باس لە واقعی ئێستایی کاری رێکخراوەیی گۆڕان و ئەو ئاستەنگ و کێشانەی روبەروی گۆڕان بوونەتەوە كرا.
لەکۆتایشدا ئەندامانی ئەنجومەنی قەزا جەختیان لەسەر گرنگی بەگەرخستنەوەی کەناڵی ئاسمانی k.k.n بۆ باشتر گەیاندنی پەیام و کارو چالاکیەکانی تیمی گۆڕان لە حکومەت و پەرلەمان و گەیاندنی واقعی ئێستایی هەلومەرجی کوردستان وەک خۆی كردهوه.