به‌شیك له‌ رۆشنبیران و كه‌سایه‌تی‌ سەردانی مەکۆی کەلاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن

08/02/2020

له‌ چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردان و پیرۆزباییه‌كانی‌ كه‌سایه‌تی‌ و رۆشنبیرانی‌ شاری‌ كه‌لار به‌بۆنه‌ی‌ ده‌ست به‌كاربونی‌ به‌ڕێز (فه‌یصه‌ل حاجی‌ حسن) باژێروانی نوێی کەلار و دەستەی نوێ کەلار.
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 8-2-2020، به‌ڕێزان خالید نه‌جار كه‌سایه‌تی‌ دیاری‌ شاره‌كه‌ و به‌شیك له‌ رۆشنبیران و كه‌سایه‌تی‌ دیكه‌ سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ كه‌لاری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆرانیان كرد و له‌لایه‌ن باژێروانی مه‌كۆوه‌ پێشوازییه‌كی‌ گه‌رمیان لێكرا.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا رۆشنبیرانی‌ شاری‌ كه‌لار هه‌موو لایه‌كیان دڵنیا كرده‌وه‌ كه‌، پشتگیری كارو پرۆژه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی هاوڵاتیان.


هەواڵی زیاتر