روخۆش حەمە: کاری لە پێشینەم بوژاندنەوەی گوندەکان و کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە
24/09/2018
کاندید ژمارە (78)ی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: وەک ژنێکی
زەحمەتکێش و نزیک لە خەم و ئازاری گوندنشینانی کوردستان، کاری لە پێشینەم هەوڵدانە
بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەیاندنی خزمەتگوزاریی و بوژاندنەوەی گوندەکان و کەرتی
کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی.
روخۆش حەمە مەحمود کاندیدی ژمارە (78) لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان ژمارە (148)
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: بەرنامە و پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان
هەر لەسەرەتای دروست بونییەوە، روبەڕوبونەوەی گەندەڵیی و گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی و
چاکسازیی هەمە لایەنە بوە، ئەگەر متمانەی ئێوە بەدەستبهێنم بەڵێن دەدەم لە
پەرلەمانی کوردستان درێژە پێدەری ئەو بەرنامە سیاسییە بم.
وتیشی :"وەک ژنێکی زەحمەتکێش و نزیک لە خەم و ئازاری گوندنشینانی
کوردستان، کاری لە پێشینەم هەوڵدانە بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەیاندنی خزمەتگوزاریی و
بوژاندنەوەی گوندەکان و کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی".
روخۆش حەمە مەحمود، کاندیدی ژمارە (78) لەسەر لیستی گۆڕان ژمارە (148)
رایگەیاند: دەنگدان ئەرک و بەرپرسیارێتییە، ئەگەر دەنگم پێبدەن بەڵێنبێت لە ئاست
ئەو بەرپرسیارێتییەدا بم.
.