مەحبوبە بابەکر: کار دەکەین بۆ گەڕاندنەوەى موچە زەوتکراوەکانى خەڵک و پێشینەکان

25/09/2018

کاندیدى ژمارە (81)ى لیستى
ژمارە (148)ى بزوتنەوەى گۆڕان بەڵێن دەدات وەک رابردو دەنگێکى راستەقینە بێت دژ بە
گەندەڵى و ستەمکارى و دەڵێت:"لەکاتى بەدەستهێنانى متمانەى دەنگدەران
کاردەکەین بۆ گەڕاندنەوەى موچە زەوتکراوەکان و پێشینەکان بۆ خەڵکى کوردستان".

مەحبوبە بابەکر محەمەد، کاندیدى
ژمارە (81)ى لیستى ژمارە (148)ى بزوتنەوەى گۆڕان لە پەیامى خۆى بۆ دەنگدەرانى
بزوتنەوەى گۆڕان و هاوڵاتیانى کوردستان دەڵێت؛ بە متمانەى ئێوە کار بۆ لابردنى
سیستمى پاشەکەوتى موچە و گەڕاندنەوەى موچە زەوتکراوەکانى خەڵکى کوردستان دەکەم.

جەخت لەوە دەکاتەوە لەگەڵ
هاوڕێکانى لە پەرلەمان کاربکات بۆ گەڕاندنەوەى پێشینەکانى خانوبەرە هاوسەرگیرى و
وەبەرهێنان و دەڵێت:"ئەگەر دەتانەوێت دەنگێکى راستەقینەتان هەبێت دژ بە
گەندەڵى و ستەمکارى، دەنگ بە لیستى گۆڕان و کاندیدى ژمارە (81)ى بزوتنەوەکەتان بدەن".

.

 

 


هەواڵی زیاتر