فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر داوای بەهاناوەچونی هاوڵاتیانی حاجی ئۆمەران دەکەن

19/02/2020

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، داوا لە لایەنە بەرپرس و پەیوەندیدارەکان دەکەن، بەهانای هاوڵاتیانی سنوری ناحیەی حاجی ئۆمەرانەوە بچن.
 
بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر، ماوەی هەفتەیەکە بەفر ئاستەنگی بۆ ڕێگەی هامڵتۆن دروستکردوە و هاوڵاتیان داوای بەهاناوەچون دەکەن، هاوکات شایان عەسکەری پەرلەمانتاری گۆڕان سەردانی ناحیەی حاجی ئۆمەرانی کرد بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیان.

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێریش لە ڕێی یاداشتێکەوە داوا دەکات، لایەنی بەرپرس بەهانای هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەوە بچن، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ یەکە ئیدارییەکانی پارێزگاکە کۆبونەتەوە.

ماوەی هەفتەیەکە لە سنوری قەزای چۆمان- ناحیەی حاجی ئۆمەران بەفر ئاستەنگی دروستکردووە، بەوهۆیەشەوە پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران ڕاگیراوە.


هەواڵی زیاتر