سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، بانگه‌وازێك له‌سه‌ر پشكنینی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌ خاڵه‌ سنوریه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌

22/02/2020

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بڵاوبوتەوەو مەترسیە لەسەر ھەرێمی کوردستان، پاش بەدواداچون دەرکەوت ھیچ فلتەرێکی ئەوتۆ لە خاڵە سنوریەکان نیە بۆ شۆفێری بارھەڵگرەکان و ھەر دوێنێ شەو زیاتر لە ١٠٠ بارھەڵگری قاچاخ داخڵی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانبون.

ده‌قی‌ بانگەوازه‌كه‌.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بڵاوبوتەوەو مەترسیە لەسەر ھەرێمی کوردستان.
پاش بەدواداچون دەرکەوت ھیچ فلتەرێکی ئەوتۆ لە خاڵە سنوریەکان نیە بۆ شۆفێری بارھەڵگرەکان.
-ھەر دوێنێ شەو زیاتر لە ١٠٠ بارھەڵگری قاچاخ داخڵبوە، نە بارو نە شۆفێر ھیچ پشکنین و تەنانەت ڕاگرتنێکیان نیە، بەداخەوە ساڵێکە ئەم بەرپرسانە خەریکی دزی و قاچاخین بە ھێزی دەوڵەت، نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاریان کۆکردوەتەوە، ئێستاش ئامادەنین رایگرن ئەگەر ھەموو خەڵکیش ببێتە قوربانی کۆرۆنا. یەک ساڵە ھاوار دەکەین کەس گوێ ناگرێت!
- ھەموو ئەو بارو بارھەڵگرانەی لە گومرگە فەرمیو لاوەکیەکانەوە دێن لە ئێرانەوە بە ئاسانی تێدەپەڕن و نە پشکنینێکی پێشکەوتوو ھەیەو نە ڕادەگیرێن و دەخرێنە ژێر چاودێری.
بەڕێوبەری مەرزی باشماخ، دەڵێ: توانا کۆنتڕۆڵی دۆخەکەمان نیە، نە جیھازی پێویستی پشکنین ھەیەو نە بارھەڵگر رادەگیرێت.. وەزیری تەندروستیمان ئاگادار کردوەتەوەو بڕیارە ئامێری پێویست بنێرن، بەڵام ناردنی ئەم ئامێرانەش ھیچ کاریگەری نابێت ئەگەر قاچاخ بەردەوامبێت و ھیچ شۆفێرێک نەخرێتە ژێر پشکنین.

عەلی حەمە ساڵح
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان


هەواڵی زیاتر