جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان میوانداری ڕێکخەرانی ژوری ڕۆژنامەوانی و پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانیان کرد

22/02/2020

ئەمڕۆ شەممە 22\2\2020 ژمارەیەک لە ئەندامانی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان میوانداری هەریەک لە هۆشیار عومەر ڕێکخەری ژوری پەیوەندیە دیبلۆماسیەکان و دلێر عەبدولخالق ڕێکخەری ژوری ڕۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد.
 لە کۆبونەوەکەدا ڕێکخەرانی هەردوو ژورەکە تەواوی پلانکاری ژورەکانیان بۆ ئەندامانی جڤات خستەڕو بەمەبەستی بەرچاوڕونی و هەماهەنگی لەنێوان هەردولادا بۆ پتەوکردنی زیاتر پەیوەندیەکان و بەهێزترکردنی کاری ڕێکخراوەی بزوتنەوەی گۆڕان.
ئەندامانی جڤاتی گشتی هەوڵەکانی هەردو ژوری ڕۆژنامەوانی و پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانیان بەگرنگ وەسفکرد کە لەبوارەکانی خۆیاندا ڕۆڵی کارایان هەبوە بۆ خزمەتی بزوتنەوەی گۆڕان و بەشێوەیەکی دامەزراوەی بەڕێوەچونی کاری بزوتنەوەی گۆڕان و هەردولا پلانی پێوستیان دارشتوه‌ بۆ شێوازی بەردەوامی کارەکانیان لە ئایندەدا.


هەواڵی زیاتر