ئه‌نجوومه‌نی مه‌كۆی چەمچەماڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبونه‌وه
23/02/2020
ڕۆژی شه‌ممه 2020/2/22 كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی مه‌كۆی چەمچەماڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمان مه‌جید باژێڕوانی چەمچەماڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئەندامانی ئەنجومەنەکە به‌ڕێوه‌چو.
ئامانج له كۆبونه‌وه‌كه باسكردنی دوو ته‌وه‌ربو ته‌وه‌ری یه‌كه‌م باسكردنی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م باسكردنی كاری ڕێكخراوه‌یی و خۆرێکخستنەوەی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه بزوتنه‌وی گۆڕان سوره له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی و به‌شداری كردنیشی له حكومه‌تدا به مه‌به‌ستی خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه.