فراکسیۆنی گۆڕان و ڕێکخەری ژوری پەرلەمان پلانکاری وەرزی نوێی یاسادانان دادەڕێژن

23/02/2020

بەمەبەستی داڕشتنی پلانکاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەمە 23\2\2020 فراکسیۆنی گۆڕان لەگەڵ کاردۆ محەمەد ڕێکخەری ژوری پەرلەمان کۆبونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا، گرنگترین ئەو بابەتانە خرانەڕو کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە هەیەو کرانە بەرنامەی کاری فراکسیۆن بۆئەوەی لە وەرزی نوێی یاسادانا کاریان لەسەربکرێت بەو مەبەستەی سودمەندی سەرەکی لە کاری پەرلەمان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانبن.
ئەمە یەکەمین کۆبونەوەی فراکسیۆنی گۆڕانە لەگەڵ کاردۆ محەمەد ڕێکخەری ژوری پەرلەمان لەدوای وەرگرتنی ئەو بەرپرسیارێتیەوە.



هەواڵی زیاتر