كۆنسێرتێك بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی كورد سازكرا
24/02/2020
به‌مه‌به‌ستی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی گه‌لی كورد به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی کورد و سەدان که‌س له ڕه‌وه‌ندی کوردی له شاری ستۆکهۆڵم لەوڵاتی سوید به‌سه‌رپه‌رشتی کومیته‌ی دیبلۆماسی هاوبه‌شی پارت و ڕێکخراوه کوردستانییه‌کان له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان كۆنسێرتێك سازكرا.
هه‌ر دوو هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان کوردستان نەوزاد و به‌هرە محمد بە نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداریان کردوو لەلایەن خاتوو کوردستان وتاری بزوتنەوەی گۆڕان پێشکەشكرا ئه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا كه پێوسته كورد له سه‌رانسه‌ری دونیادا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێستبێت، به‌تایبه‌ت له دۆخێكی وه‌ك ئێستادا كه جیهان و ناوچه‌كه به دۆخێكی هه‌ستیاری سیاسی‌دا تێده‌په‌ڕێت.