پێویسته حكومه‌ت به‌رپرسیارانه، بڕیار بدات
24/02/2020
دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان هۆشداری دەداتە حکومەت و داوادەکات بەرپرسیارانە مامەڵە ڵەگەڵ دۆخەکە بکرێت، بۆ خۆپاراستن لە قەیرانێک چەندین قەیران دروسنەکرێت.
دەقی نوسینەکەی:
له قه‌یرانێكه‌وه بۆ چه‌ندین قه‌یرانی تر !
كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بڕیاری داخستنی سنوره‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، چه‌ند قه‌یرانێكی دروستكردوه و خه‌ڵك به گشتی كه‌وتوه‌ته دڵه‌ڕاوكێوه...
پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم، ((خانه‌ی قه‌یرانی هه‌رێم دروست بكات)) و پلانی جێگره‌وه‌یان هه‌بێت له ئه‌گه‌ری داخستنی سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران، ناكرێت خه‌ڵك له قه‌یرانێكه‌وه بسپێردرێت به چه‌ندین قه‌یرانی تر، بێ هیچ پلان و به‌رنامه‌یه‌كی جێگره‌وه، گرنگه به‌ڕێگه‌ی تایبه‌ت، له‌ژێر چاودێری و به ڕه‌چاوكردنی مه‌رجی خۆ پارێزی و سه‌لامه‌تی به‌رده‌وامی بدات به هێنانی سوته‌مه‌نی، ده‌روازه‌كانی تریش واڵا بكرێت و هانی بازرگانان بدرێت بۆ هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی و شتومه‌ك و پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان به ڕێژه‌ی زیاتر، چاودێری توندیش بخاته سه‌ر بازاڕ بۆ ئه‌وه‌ی قۆرخكاری دروست نه‌بێت .