سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان: بانزینی پێوست لە خەزانەکاندا هەیە

24/02/2020

عەلی حەمەساڵح سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت بانزینی پێوست لە خەزانەکاندا هەیەو جگە لە ئێرانیش ڕێگار دیکە هەیە بۆ هاوردەکردنی بانزین.

دەقی ڕونکردنەوەکە؛
ھاونیشتیمانیانی بەڕێز

لەبارەی دروستبونی قەیرانی بەنزینەوە، ئەمشەو بەدواداچونی پێویستمان کردو پێشنیازەگانمان گەیاندە ئەنجومەنی وەزیران بۆ کۆبونەوەی سبەینێ.

ئێران تاکە ڕێگا نیە بۆ ھێنانی بەنزین، داوامانکردوە لەگەڵ عێراق پەیوەندی بکرێت و دەتواندرێت بەنزینێکی کوالێتی باش لە بەسڕەوە - بھێندرێت.
ڕێگای تورکیاش ھەیە و دەتواندرێت بەنزین بھێندرێت.
- بەنزینێکی زۆریش لە خەزانەکاندا ھەیەو بەشی چەندین ڕۆژی دیکە دەکات.
ئەمە جگە لەوەی کۆکردنەوەو خەزنکردنی بەنزین لە ماڵەوە ڕەنگە مەترسی دروستبکات.
عەلی حەمە ساڵح
سەرۆکی لیژنەی وزەوسامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی


هەواڵی زیاتر