کونسوڵگەری ئەمریکا و سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران تایبەت بە پرسی چاکسازی و دۆسیەی نەوت کۆبونەوە
25/02/2020
ئاندرۆ لێنتز، سەرۆکی کاروباری سیاسی و ئابوری و د.ماریسیا سمیپ ، بەرپرسی یەکەی ئابوری لە کونسوڵگەری ئەمریکی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ، پرۆژەی چاکسازی لە دۆسیەی نەوت و خاڵە سنوریەکانی بۆ ڕونکردنەوە کە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردوە.
هەر لە کۆبونەوەکەدا، وردەکاری دۆخی خاڵە سنوریەکان ڕونکرایەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند: گەندەڵی مەترسیدار لە خاڵە سنوریەکاندا ھەیە، کۆی دۆسیەکان خراوەتە بەردەست ئەنجومەنی وەزیران و دوێنێ ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی باشی لەسەر دۆسیەی خاڵە سنوریەکان دەرکردوەو جێبەجێبوونی بڕیارەکە ھەنگاوێکی گرنگە.
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، رەخنەکانی گۆڕانی لە سەر دۆسیەی نەوت خستەڕوو، رایگەیاند: تائێستا شەفافیەت لە دۆسیەی نەوتدا نیەو پێویستە لە زووترین کاتدا سندوقی داھاتی نەوت دروستبکرێت، تاوەکو ئێستا نازانین ئەم قەرزەی بەردەوام دەكێم دەدرێتەوە چەندەو کەی دەدرێتەوە.
مانگانەش تەنیا بەشێکی داھاتی نەوت بۆ موچەیە کە ٣٠٠ ملیۆن دۆلارە، ئەوی دیکە دیار نیە چۆن خەرجدەکرێت،
وتیشی: چۆن ئەمریکا ھاوکارەو داوادەکات بۆ ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە، بۆ چاکسازی لە بواری نەوت و دارایی گشتیدا ھاوکار بێت.
فراکسیۆنی گۆڕان بەتەواوی پشتیوانی ڕێککەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی دەکات و پێوایە بژاردەی دروستە.
بڕیارە ئەمریکیەکان بۆ چاکسازی لە بواری دارایی و ڕێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە ھاوکاری حکومەتی ھەرێم بکەن و لەگەڵ فراکسیۆنی گۆڕان بۆ ئەم دۆسیانە ھاوکارو ھەماھەنگ بن.