مەلا غەریب: داکۆکیکاری پێشمەرگە و موچەخۆران و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەبم
26/09/2018
کاندیدی ژمارە (84)
لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان بەڵێن دەدات داکۆکی لە مافەکانی هێزی پێشمەرگەی
کوردستان و موچەخۆران و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و هەژاران بکات.
غەریب عەبدولڕەحمان
عەبدولکەریم، ناسراو بە مەلا غەریبی گەرمیان، کاندیدی ژمارە (84) لەسەر لیستی
بزوتنەوەی گۆڕان ژمارە (148) رایگەیاند: درێژەپێدەری رێبازە پیرۆزەکەی کاک
نەوشیروان و بزوتنەوەی گۆڕان دەبم.
وتیشی :"ئەگەر
متمانەی دەنگدەران بەدەستبهێنم بەوپەڕی توانا و دڵسۆزییەوە داکۆکی لە مافەکانی
هێزی پێشمەرگەی کوردستان و موچەخۆران و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و هەژارانی
وڵاتەکەم دەکەم".
داوای لە
دەنگدەران کرد، دەنگ بدەن بە غەریب عەبدولڕەحمان، کاندیدی ژمارە (84) لەسەر لیستی
بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
.