عەلی حەمەساڵح: سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازیی گشتگیرین
28/02/2020
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت؛ لەم وەرزەی خولی یاسادانان سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی گشتگیرن لە بوارەکانی نەوت و خاڵە سنورییەکان و وەبەرهێنان، دەشڵێت: ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی دەرکردنی رێنماییە بۆ گرتنەبەری میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە موچە و دەرماڵەکان.
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند؛ لەم خولەی پەرلەماندا کار لەسەر ژمارەیەک پڕۆژە یاسا دەکەن، لەوانەش پڕۆژەی یاسای روبەڕوبونەوەی بە قاچاغبردنی نەوت و هەروەها سندوقی داهاتی نەوت و یاسای گومرگ و خاڵەسنورییەکان و هەموارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان.
وتیشی: سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی گشتگیرین کە سەرجەم بوارەکانی وەک نەوت و خاڵە سنورییەکان و گومرگ و وەبەرهێنان و دەرمان بگرێتەوە و لە لە سەرەتای مانگی ئادارەوە کاری لەسەر دەکەین.
سەبارەت بە دواین هەنگاو و میکانیزمەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە موچە و خانەنشینی، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان وتی: ئێستا ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی ئامادەکردنی رێنماییە بۆ جێبەجێکردنی یاساکە.
بڕیارە رۆژی یەکشەممە پەرلەمانى کوردستان کۆببێتەوە و تاوتوێی پێشنیازه یاسای بهرهنگاربونهوهى به قاچاغبردنی نهوت و لێدهرهێنراوهكان له ههرێمی كوردستان بکات.
سایتی پەرلەمان لە بانگهێشتنامەیەکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانی کردوە، ئاماژەی بەوەکردوە کە رۆژی یەکشەممە (1/3/2020) دانیشتنی كردنهوهى خولی بههارهى ساڵی دوهم له خولی ههڵبژاردنی پێنجهمی پـهرلهمانى كوردستان بەڕێوەدەچێت.
ئەوەشخراوەتەڕو کە لە دانیشتنەکەدا خوێندنهوهى دوهمى پێشنیازه یاسای (بهرهنگاربونهوهى بهقاچاغبردنی نهوت و لێدهرهێنراوهكان له ههرێمی كوردستان-عێراق) دەکرێت بهپێی حوكمى ماددهكانى (87، 88، 89) لهپهیڕهوی ناوخۆى پهرلهمانى كوردستان.