بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی سۆسیال دیموکرات لە سویسرا پەیوەندیەکانیان پتەو ده‌كه‌ن

01/03/2020

ڕۆژی شەممە 29-2-2020 لە کانتۆنی لوتزێڕن، وەفدێکی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە سویسرا چاویکەوت بە سیمۆن ڕۆت سەرۆکی فراکسیۆنی  پارتی سۆسیال دیموکرات لە کانتۆنی لوتزێڕن لە پەرلەمانی بێرن.
هه‌ریەک لە ڕەفیق عەبدوڵا و سامان محمد بەنوێنەرایەتی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە وڵاتی سویسرا کۆبونەوەیەکی دۆستانەیان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی سۆسیال دیموکرات لە کانتۆنی لوتزێڕن لە پەرلەمانی سویسرا ئەنجامدا.
کۆبونەوەکە زیاتر گفتوگۆ دەربارەی بەشداری کردنی ڕەوەندی کوردستانی بوو لە وڵاتی سویسرا و بەشداری پێکردنیان لە هه‌ڵبژاردنەکانی داهاتوی پەرلەمانی سویسراو پەرلەمانی کانتۆن و شارەوانیەکان.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی سۆسیالیست داوای لە نوێنەرانی ئەنجومەنی سویسرا کرد کە بۆ هه‌ڵبژاردنی ئایندە بۆ هه‌ریەکێک لە و ٣ هه‌ڵبژاردنەی کە لە داهاتو ئەنجامدەدرێت په‌یوه‌ندی‌ پته‌ویان هه‌بێت و له‌كاتی‌ هه‌بونی‌ نوێنه‌ری‌ بزوتنه‌وه‌كه‌دا هاوكاریان ده‌بن.


هەواڵی زیاتر