ئەنجومەنی سویسرای بزووتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
02/03/2020
ڕۆژی یه‌كشه‌مه 1-3-2020 ئەنجومەنی سویسرای بزووتنەوەی گۆڕان لەشاری بێرن بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی سویسرا کۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەست و لە کۆبونەوەکەدا چەند پرسێکی گرنگ سەبارەت بەکاری ئایندەی بزوتنەوەکە لەسویسرا خرایە بەر باس، هەر لەو کۆبونەوەدا بەکۆی دەنگی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن بڕیار لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتە سویسریەکان و ڕێکخستنەوەی کاروبارەکانی بزوتنەوەکە لەسویسراو کاری ڕێکخراوەیی هاوبەشی بڕیاری لێدرا به ئامانجی خزمەتی رەوەندی کوردی لە سویسرا.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاماده‌كاریه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرا به‌مه‌به‌ستی به‌ستنی كۆنفڕانسی ناوخۆیی.