نەبەرد محەمەد: کار دەکەم بۆ کەمکردنەوەی موچە و ئیمتیازاتی پلە باڵاکان

26/09/2018

کاندیدی ژمارە (86)ی لیستی ژمارە (148)ی بزوتنەوەی گۆڕان دوپاتی دەکاتەوە لەکاتی بەدەستهێنانی متمانەی دەنگدەران، لەرێگەی پەرلەمانەوە کار دەکات بۆ بونیادنانی سیستمێکی پەروەردەیی پێشکەوتو.
نەبەرد محەمەد عەلی کاندیدی ژمارە (86)ی لیستی ژمارە (148)ی بزوتنەوەی گۆڕان کە مامۆستا و توێژەرە و خاوەنی بڕواننامەی ماستەرە لە بواری پەروەردە، لە پەیامەکەیدا دەڵێت: باوەڕمان وایە کە بنەمای پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگەیەک سیستمێکی پەروەردەیی باشە، بۆیە کاری یەکەمی ئەوان لەکاتی بەدەستهێنانی متمانەی دەنگدەران، کارکردنە بۆ دروستکردنی سیستمێکی پەروەردەیی پێشکەوتو.
هەروەها بەڵێن دەدات کار بکات بۆ کەمکردنەوەی موچە و ئیمتیازاتی پلە باڵاکان کە بوەتە بارێکی گران بەسەر شانی هاوڵاتییانەوە.

.

 

 


هەواڵی زیاتر