داوا دەکرێت دانیشتنێکى پەرلەمان لە هەڵەبجە ئەنجام بدرێت

04/03/2020

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێشنیاریان کردووە بۆ ئەوەی دانیشتنێکی ئاسایی پەرلەمان لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام بدرێت.

شاخەوان رەئوف بەگ ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان راگەیاند، یاداشتێکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە بۆ ئەوەی دانیشتنێکی تایبەت بە کێشە و گرفتەکانی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانبکرێت.
وتیشى؛ بەشێکی زۆری پەرلەمانتاران کۆکن لەسەر ئەوەی دانیشتنێکی تایبەت بە کێشە و کەموکوڕییەکانی هەڵەبجە تەرخانبکرێت و دانیشتنەکەش لەو پارێزگایە ئەنجامبدرێت، فراکسیۆنی گۆڕان و بەشێکی زۆری پەرلەمانتارانیش واژۆیان لەسەر یاداشتەکە کردووە.
ئەندامەکەى فراکسیۆنى گۆڕان راشیگەیاند، هەڵەبجە گەورەترین قوربانیداوە، بۆیە دەیانەوێت لە کۆبونەوەکەدا بڕیار لەسەر کۆمەڵێک پرسی گرنگ و پەیوەست بە پارێزگاکە بدرێت، بۆ ئەوەی هەڵەبجە لەم قۆناغەی ئێستا بچێتە دۆخێکی باشتر.


هەواڵی زیاتر