بێستون جه‌بار: رێگه‌ ناده‌م یاسا بۆ پاراستنی‌ گه‌نده‌ڵ و سته‌مكاران دابڕێژرێت

26/09/2018

كاندیدی‌ ژماره‌ (88) له‌سه‌ر لیستی‌ ژماره‌ (148)ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ
هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ڵێن ده‌دات ئه‌گه‌ر متمانه‌ی‌
ده‌نگده‌ران به‌ده‌ستبهێنێت، رێگا نادات چیتر یاسا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌
ده‌سه‌ڵاتداران دابڕێژرێت.

بێستون شه‌هید جه‌بار كاندیدی‌ ژماره‌ (88) له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
تائێستا حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان یاسایان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خۆیان و
خانه‌واده‌كانیان به‌كارهێناوه‌، به‌ڵێن بێت ئه‌گه‌ر متمانه‌ی‌ ئێوه‌
به‌ده‌ست بهێنم له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمدا  چیتر رێگه‌ نه‌ده‌ین یاسا بۆ
پاراستنی‌ گه‌نده‌ڵ سته‌مكاران دابڕێژرێ و خراپ به‌كاربهێنرێت.

ئه‌و كاندیده‌ی‌ گۆڕان كه‌ له‌ خانه‌واده‌یه‌كی‌ هه‌ژار و قوربانیی‌ ئه‌نفاله‌، ده‌ڵێت: 
كار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ یاسا بخرێته‌ خزمه‌تی‌ شكۆی‌ تاكی‌ كورده‌وه‌.

 


هەواڵی زیاتر