دلێر عه‌بدولخالق: كار ده‌كه‌م بۆ ره‌خساندنی چانسی یه‌كسان له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان
26/09/2018
كاندیدی ژماره (89) له‌سه‌ر لیستی ژماره (148)ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڵێن ده‌دات كار بكات بۆ
ره‌خساندنی چانسی یه‌كسان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و
ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان.
دلێر عه‌بدولخالق كاندیدی ژماره (89ی لیستی گۆڕان له په‌یامه‌كه‌یدا
ده‌ڵێت:هاونیشتمانیانی به‌ڕێز، گه‌نجانی دڵ‌پڕ له هیوا، دڵنیام
ده‌مانناسنه‌وه، كاتێك له زانكۆ بوین، زانكۆمان كرده بڵندگۆی
به‌رگریكردن له مافی خه‌ڵك و داواكانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی و گه‌نجانی
مافخوراو. له شه‌قامیش له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و له‌ناو خه‌ڵك بوین، له‌م
قۆناغه‌شدا به پشتیوانیی خوای گه‌وره و متمانه‌ی ده‌نگده‌رانی
هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانمان له په‌رله‌مانی
داهاتودا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم له‌رێگای یاسادانان و هه‌مواركردنی چه‌ند
یاسایه‌كی په‌یوه‌ندیداره‌وه، كاركردن ده‌بێت بۆ هێنانه‌كایه‌ی چانسی
یه‌كسان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی بێكار و ده‌چوانی زانكۆ و
په‌یمانگا و ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان.
ده‌شڵێت: داوا له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌نجانی وره‌به‌رز
ده‌كه‌م به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و له‌ناویشیاندا
ده‌نگ به لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كاندیدی ژماره (89) بده‌ن بۆ
جه‌رائه‌ت و بوێرییه‌كی زیاتر.
.