شایان عەسکەرى: پێویستە یاسایەک بۆ باری لە ناكاوی تەندروستی دەربکرێت
13/03/2020
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان بەپێویستى دەزانێت پەرلەمانی كوردستان بۆ یارمەتی حكومەت و خەڵک و ئامادەكردنیان بۆ باری لە ناكاوی تەندروستی گشتی یاسایەك دەربکات بۆئەوەى لەو بارودۆخانەدا شڵەژان رونەدات.
د. شایان عەسكەری، جێگرى سەرۆکى لیژنەى کاروبارى تەندروستى و ژینگە و ماى بەکاربەر، لە وتارێکدا کە بۆ (سبەى) نوسیوە، دەڵێت:"باشتركردنی سیستمی تەندروستی لە پاراستن، دەستنیشانكردن و چارەسەر خۆی دەبینێتەوە، پاراستن لە نەخۆشی نەگوازراوە و گوازراوە و باشترین چارەسەریش بۆ جۆرەكانی ئەنفلوەنزا و کۆرۆناش بریتیە لە خۆپاراستن بە رێكاری زۆر سانا كە بەردەستی هەمو كەسێكە وەكو دەستشوشتنی بەردەوام، داپۆشینی دەم لە كاتی كۆكە و پژمین، دەست نەبردن بۆ دەم و لوت و چاو و دوركەوتنەوە لە هەمو جۆرێكی قەرەباڵغی
هەروەک بەپێویستى دەزانێت پەرلەمانی كوردستان بۆ یارمەتی حكومەت و خەڵک و ئامادەكردنیان بۆ باری لە ناكاوی تەندروستی گشتی یاسایەك دەربکات بۆئەوەى لەو بارودۆخانەدا شڵەژان رونەدات، ئەوەش بە تەرخانكردنی نەخۆشخانەی پەنجا قەرەوێڵەیی لە هەمو پارێزگاكان و دابینكردنی هەمو كەلوپەلێكی خۆپارێزی تەندروستی لانی كەم بۆ ماوەی سێ مانگ، ئامادەكردن و راهێنانی پزیشك و كارمەندی تەندروستی بۆ باری لەناكاوی تەندروستی گشتی".