ڕاگەیندراوێک لە ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕانەوە
14/03/2020
ھاوڵاتیانی ئازیزی شاری کفری و دەورووبەری
وەک ھەموومان دەزانین کوردستان و جیھان بەھۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا covid19 بەدۆخێکی مەترسیداردا تێ دەپەرێت، ئێمە لە ئەنجوومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکەین لەسەرجەم ھاوڵاتیانی شارەکەمان و کوردستان بەگشتی پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکانی تەندروستی بن و لەپێناو سەلامەتی خۆیان و کەس و کاریان ھاتوچۆی شوێنە گشتی و قەرەباڵغەکان نەکەن و ھەموومان پێکەوە بەرەنگاری ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە ببینەوە و بە خۆپارێزی و جێ بەجێ کردنی رێنمایەکان و ھاوکاری کردنی تیمەکان، بۆیە لێرەوە ڕایی دەگەیەنێن کە وەکو ھەڵسوڕاوانی ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیی ھاوکارو پاڵپشتی و پشتیوانی تیمەکانی ڕووبەروو بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە بین . ئومێد ئەکەین ھەموون لە تەندروستی باشدا بن و بەھیوای سەلامەتی بۆ ھەموو لایەک و سوپاس و دەستخۆشی بۆ تیمەکانی تەندروستی و ھێزەئەمنیەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین.
ئەنجومەنی قەزای کفری
بزوتنەوەی گۆڕان
١٤/٣/٢٠٢٠