سەباح یاسین: کاردەکەم بۆ شەفافیەت و بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى

26/09/2018

کاندیدى ژمارە (90)ى لیستى
ژمارە (148)ى بزوتنەوەى گۆڕان، رایدەگەیەنیت لەکاتى بەدەستهێنانى متمانەى
دەنگدەراندا کار دەکات بۆ بەدیهێنانى شەفافیەتى دارایى و بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى.

سەباح یاسین عەلى، کاندیدى
ژمارە (90)ى لیستى ژمارە (148)ى بزوتنەوەى گۆڕان، لە پەیامى خۆیدا بۆ دەنگدەرانى
کوردستان وگۆڕانخوازان دەڵێت:" ئەگەر متمانەى دەنگدەران بەدەستبهێنم، کاردەکەم
بۆ بەدیهێنانى شەفافیەتى دارایى و بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى و فەراهەمکردنى یاسا بۆ
دروستکردنى یەکەى نیشتەجێبون و فراوانکردنى ئازادى را دەربڕین".

ئەوەش دەخاتەڕو پاراستنى ژیانى
کرێکار و نەهێشتنى پاشەکەوتى موچە لە ئەولەویەتى کارەکانى دەبێت، بۆیە داوا دەکات خەڵکى
کوردستان بۆ سزادانى دەسەڵاتى ستەمکار و گۆڕینى ژیانى خۆیان بۆ بەختەوەریى، دەنگ
بە لیستى گۆڕان و کاندیدى ژمارە (90) بدەن.

.

 


هەواڵی زیاتر