فراکسیۆنی گۆڕان: ئەوەی لە تواناى ئێمه‌دابێت له‌به‌رامبه‌ر هەڵەبجە به‌جێى ده‌گه‌یه‌نین
16/03/2020
فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت: هه‌ڵه‌بجه تایبه‌تمه‌ندى و جیاوازى خۆى هه‌یه، ئەوەی لە توانا‌دابێت و ئه‌ركى سه‌رشانمان بێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م شاره به‌جێى ده‌گه‌یه‌نین.
لە یادی (32) ساڵەی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەدا، فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکردوە؛ به‌داخه‌وه، یادكردنه‌وه‌ى ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه لە کاتێکدایە، هه‌رێمى كوردستان لە دۆخێکی نه‌خوازراودایه، ناڕونى ئاینده‌ى عێراق، مەترسی بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەستانی بازاڕ و كار و كاسبى، دواکەوتنی دابەشکردنی موچە، گه‌نده‌ڵى به‌رده‌وام و سستى له هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى، ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵكى خستوه‌ته دۆخێكى ناهه‌مواره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بەوپەڕی بەرپرسیاریەتی هه‌مو ھەوڵێكى خۆمان دەدەین بۆ دەربازبون لەم دۆخە.
لەیادی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا
(32) ساڵ پێش ئێستا رژێمی بەعس کیمیابارانی شاری ھەڵەبجەی کرد، کیمیابارانی ھەڵبجە تاوانێکی دڕندانەبو دژ بە میللەتی کورد، له‌م رۆژه‌دا سه‌رى حورمه‌ت و رێز، بۆ ته‌واوى شه‌هیدان و قوربانیانى ئه‌م شاره داده‌نه‌وێنین.
لاى ئێمه، وه‌ك فراکسیۆنی گۆڕان، هه‌ڵه‌بجه تایبه‌تمه‌ندى و جیاوازى خۆى هه‌یه، ئەوەی لە قودره‌ت و تواناى ئێمه‌دابێت و ئه‌ركى سه‌رشانمان بێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م شاره به‌جێى ده‌گه‌یه‌نین، پشتیوانى ته‌واوى هاوكاره‌كانیشمان ده‌كه‌ین له حكومه‌ت و ته‌واوى پۆسته ئیدارییه‌كانى تر، خزمه‌ت و خزمه‌تگوزارى زیاتر پێشكه‌شى شارى شه‌هیدان و خه‌ڵكه‌كه‌ى بكه‌ن.
به‌داخه‌وه، یادكردنه‌وه‌ى ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه لە کاتێکدایە، هه‌رێمى كوردستان لە دۆخێکی نه‌خوازراودایه، ناڕونى ئاینده‌ى عێراق، مەترسی بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەستانی بازاڕ و كار و كاسبى، دواکەوتنی دابەشکردنی موچە، گه‌نده‌ڵى به‌رده‌وام و سستى له هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى، ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵكى خستوه‌ته دۆخێكى ناهه‌مواره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بەو پەڕی بەرپرسیاریەتی هه‌مو ھەوڵێكى خۆمان دەدەین بۆ دەربازبون لەم دۆخە.
ئێستا بۆ خەڵکی کوردستان و ھەموو لایه‌نێكى سیاسییش رونبوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى له رابردودا وتومانه به دیقه‌ت و چاوكراوه‌یى بوه، له ئێستاشدا پێداگرین کە چاکسازی ریشه‌یی لە کۆی سیستمی حوکمڕانیدا، به ته‌نیا چاره‌سه‌ر ده‌زانین بۆ ده‌ربازبون له‌و دۆخه‌ى ئێستا و ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
16/3/2020