به‌هیواوه‌ به‌ره‌و ده‌نگدان .. رۆژی نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ روحی كاك نه‌وشیروان

26/09/2018

سبەینێ
پێنجشەممە سەعات (4:00 – 8:00)ى شەو گۆڕانخوازان بە دروشمى (به‌هیواوه‌ به‌ره‌و ده‌نگدان
- رۆژی نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ روحی كاك نه‌وشیروان) لەسەر مەزارى ره‌وانشاد
نه‌وشیروان مسته‌فا كۆده‌بنه‌وه‌.

بڕیارە رۆژى پێنجشه‌ممه‌ (27/9/2018) سەعات (4.00) بۆ (8.00)ی شه‌و گۆڕانخوازان له‌سه‌ر
مه‌زاری ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا كۆببنەوە و پەیمان نوێ دەکەنەوە بۆئەوەى بە
چونیان بۆ سەر سندوقەکانى دەنگدان و دەنگدان بە لیستى ژمارە (148)ى گۆڕان و
کاندیدەکانى درێژە بە خەباتى مەدەنى و دژە گەندەڵى و ستەمکارى و پاوانکارى بدەن و
بە دەنگیان متمانەى بە کاندیدانى ئەو بزوتنەوەیەى کە نوێنەرى راستەقینەى گەلە و جگە
لە رۆشنکردنەوەى رێگاى ئایندەیەکى گەش و سەربەرزى، هیچ پشکێکى نییە لەو خیانەت و
مەینەتیانەى دەسەڵات بەسەر ئەم گەل و خاکەیدا هێناوە.

بڕیارەى هەینى (28)ى ئەیلول هەڵبژاردنى تایبەت بۆ پەرلەمانى کوردستان بەڕیوەبچێت و (30)
مانگیش خەڵکى کوردستان بچنە سەر سندوقى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى نوێنەرانى خولێکى
دیکەى پەرلەمانى کوردستان کە بزوتنەوەى گۆڕان بە لیستى ژمارە (148) و (100) کاندید
بە پسپۆڕى جیاواز کێبڕکێى دو حیزبى دەسەڵاتدار دەکات کە داهێنانیان کردوە لەوەى
خەڵکى هەرێمى کوردستان روبەڕوى دەیان نەهامەتى و قەیران بکەنەوە لەپێناو بەرژوەندى
تەسکى خۆیان و پۆست و پارەدا.

.

 


هەواڵی زیاتر