محەمەد جەمیل: کاردەکەم بۆ ئابورییەکى بەهێز و ئیدارەدانێکى گونجاو

26/09/2018

کاندیدى ژمارە (91)ى لیستى ژمارە(148)ى بزوتنەوەى گۆڕان، رایدەگەیەنێت لەکاتى وەرگرتنى متمانەى بەدەستهێنانى ئابورییەکى
بەهێز و ئیدارەدانێکى گونجاو و سیستمێکى بەهێزى یاسایى و سیاسى لە هەرێمى کوردستان.

محەمەد جەمیل کاوانى، چلاکوان و یاساناس و خوێندکارى ماستەر لە وڵاتى بەریتانیا کاندیدى ژمارە (91)ى لیستى ژمارە
(148)ى بزوتنەوەى گۆڕان بەڵێن دەدات لە کاتى وەرگرتنى متمانەى دەنگدەراندا لە
پەرلەمانەوە کاربکات بۆ بەدەستهێنانى ئابوریەکى بەهێز و ئیدارەدانێکى گونجاو و
سیستمێکى بەهێزى یاسایى و سیاسى لە هەرێمى کوردستان.

دەڵێت: "کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى وەک چۆن لە رابردودا خزمەتکارى ئێوە
بوین بە دەنگدانتان پێمان، نمایندکار و خزمەتکار دەبین بۆ داکۆکى لە مافەکانتان".

محەمەد جەمیل دەڵێت: "چالاکوانان و گەنجان، ئێوە داینەمۆى گۆرانکارییەکانن و بە دەنگدانتان بە لیستى (148)ى گۆڕان و
کاندیدی ژمارە (91)، زامنى کۆمەڵگایەکى مەدەنى دەکەن لە هەرێمى کوردستان".

.


هەواڵی زیاتر