(سبەی) مۆمێکی دیکەی تەمەنی دادەگیرسێنێت
20/03/2020
13 ساڵ به‌رله‌ئێستا و لە ئێوارەی (20)ی ئازاری ساڵی (2007) لەدەستپێکی ساڵێکی نوێی کوردی‌دا، لەژێر سەرپەرشتی سەرکردەی نیوسەدە لە خەباتی گەلی کورد و روناکبیرو مێژونوس و رۆژنامەنوس، رەوانشاد (نەوشیروان مستەفا)دا سایتی سبەی به گوزارشتی؛ (رەخنە بەزمانی گوڵ) كه‌وته‌كار ئه‌مڕۆژی دوای 13 ساڵ كاركردن یەکەمین رۆژنامەی ئەلیکترۆنی کوردی ساڵیادی 13 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌كاته‌وه
پەیامی (سبەی) .. (13) ساڵ تەمەن و بەردەوامیی
ئەمڕۆ هەینی (20/3/2020)، (سبەی) مۆمێکی دیکەی تەمەنی دادەگیرسێنێت.
لە ئێوارەی (20)ی ئازاری ساڵی (2007) لەدەستپێکی ساڵێکی نوێی کوردی‌دا، سایتی (سبەی) وەک یەکەمین رۆژنامەی ئەلیکترۆنی کوردی و یەکەم دامەزراوەی میدیایی کۆمپانیای وشە لەژێر سەرپەرشتی سەرکردەی نیوسەدە لە خەباتی گەلی کورد و روناکبیرو مێژونوس و رۆژنامەنوس، رەوانشاد (نەوشیروان مستەفا) بە پەیامی (سبەی) کەوتەکار.
هەر لەسەرەتاوە، سایتی سبەی گوزارشتی؛ (رەخنە بەزمانی گوڵ)ی كرد بە دروشمی كاركردنی رۆژنامەوانیانەی خۆی و بەزمانێكی هێمن و دور لە ناوزڕاندن، دەستی بەپەخشكردنی وتار‌و بابەتە رۆژنامەوانیەكانی كرد.
هەروەک لە پەیامی (سبەی)دا هاتوە؛ "ئه‌وانه‌ی له دامه‌زراوه‌ی سبه‌ی دا كار ئه‌كه‌ین، هه‌وڵ ئه‌ده‌ین بۆ؛ له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵانەی حكومه‌ت و چه‌ندایه‌تی داهات و چۆنیه‌تی خه‌رجی و جۆری دابه‌شكردنی، له‌سه‌ر گفتوگۆی سیاسی و دارایی و سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، بازاڕ و هۆكانی پاشاگه‌ردانی و له سه‌ر پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و ئاشكراكردنی هۆكانی دواكه‌وتن و خراپ جێبه‌جێ كردنیان، له سه‌ر كه‌چڕه‌وی دارایی و قانونی و ئیداری داووده‌زگا حكومه‌تیه‌كان. بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی رۆشنایی و گه‌یاندنی زانیاری راست، بایه‌خدان به سامانی مرۆیی: به‌مناڵان، به ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌ی مادی پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده و نه‌شونماكردنی ئێستا و پاشه‌ڕۆژیان. به نه‌وه‌ی نوێ، به دابینكردنی پێویستی مادی و مه‌عنه‌وی به‌شداری و سه‌ركه‌وتنیان له پلیكانه‌كانی كاروباری گشتی و ژیانی سیاسی و داوده‌زگای حكومه‌تی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی شارستانی دا. به‌زانایان و هه‌ڵكه‌وتوانی بواره جیاوازه‌كانی زانست و ژیان".
هەروەها بایه‌خدان به گوزه‌رانی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و كیمیاباران. به كۆمه‌ڵگای كوردی له هه‌نده‌ران، به دروستكردنی پردی پێوه‌ندی له نێوان كوردستان و هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه بۆ وه‌رگرتنی كه‌ڵك له‌یه‌كتری، ئه‌وان له نیشتیمانه‌كه‌یان و نیشتیمانه‌كه‌یان له‌وان. به كه‌مئه‌ندامان، به‌ڕه‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان، وه‌ك هه‌مو هاوڵاتیانی تر، له بواره گونجاوه‌كانی ژیان و كاردا. به پیرو په‌ككه‌وته، به‌دابینكردنی موچه‌ی به‌ساڵاچوان و شوێنی ژیان و چاودێریكردنیان له روی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و ده‌رونییه‌وه.
لەماوەی ١٣ ساڵی تەمەنیدا، (سبەی) هەوڵیداوە هه‌میشه سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی زانیاری بێت بۆ خوێنه‌رانی و هەمیشە وه‌ك میدیایەکی خاوه‌ن ستراتیژ ده‌ركه‌وتوه و بوەتە سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی هه‌واڵی ژماره‌یه‌كی زۆر لە كه‌ناڵه‌كانی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی جیهانی و ناوخۆیی. ئه‌مه‌ش به‌هۆی راستی و دروستی زانیاری ناو به‌رهه‌م و بڵاوكراوه‌كان و به‌رده‌وام نوێكردنه‌وه‌ی به‌ش و بابه‌ته‌كانی سایته‌كه.
ئێستاش لەو ساڵیادەدا پەیامی بەردەوامیی لەسەر هەمان رێباز دوپات دەکاتەوە و بە پێشکەشکردنی هەواڵ و زانیاری دروست و و وتار و شیکردنەوەی زانستی بۆ روداوەکان، سود لە تەکنەلۆژیای نوێ-ش دەبینێت بۆ خۆنوێکردنەوە.
بەم بۆنەیەوە (سبه‌ی) له ساڵیادی خۆیدا، جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی کورد (نه‌ورۆز) و ساڵی نوێی كوردی لە سەرجەم خوێنەران و هاوکارانی و گەلی کورد پیرۆز دەکات، بە دەرفەتی دەزانێت لەم رێگەیەوە سوپاسی هه‌مو ئه‌و کەسانە بكات كه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بە بابەت و زانیاری هاوکارییان کردوین، سوپاس بۆ هەمو ئەوانەی رۆژانێک لەم سایتەدا کاریان کردوە. سوپاسی ئه‌و خوێنه‌ر و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و هاوکارانەش دەکەین كه لە چەند ساڵی رابردودا هاوكارییان كردوین بۆ به‌رده‌وام بون و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی سایته‌كه به بابه‌ت و ره‌خنه و پێشنیاره‌كانیان.